کۆمپانیای سناپ چات لە 20%ی کارمەندەکانی دەردەکات

‌لۆگۆی سناپ چات

وێستگەنیوز-

لە ئەمڕۆوە کۆمپانیای سناپ چات دەستی بە کەم کردنەوەی کارمەندەکانی کردووە و بڕیارە نزیکەی هەزار کارمەند لە کارەکانیان دەربکات. 

بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەکان، بڕیارە کۆمپانیای سناپ چات کارمەندەکانی کەم بکاتەوە. بەپێی ئەم بڕیارەشی نزیکەی هەزار کارمەند لە کارەکانیان دەردەکرێن، کە دەکاتە نزیکەی لە 20% کۆی کارمەندەکانی. وا چاوەڕوان دەکرێت هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هەزار کارمەند، کاریگەری لەسەر کارەکانی کۆمپانیاکە هەبێت، بەتایبەت بەشی ئامێرەکان و گەشەپێدەرانی پرۆگرام.

جێگای ئاماژەیە ئەم ساڵ، ساڵێکی سەختی دارایی  بوو بۆ کۆمپانیای سناپ چات و قازانجی کۆمپانیاکە پاشەکشەی کردووە. هەردوای راگەیاندنی قازانجی سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵ، پشکەکانی کۆمپانیاکە لە 25% کەمی کرد. یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو پاشەکشەیەش لە داهاتی کۆمپانیاکەدا، دەگەڕێتەوە بۆ لاوازبوونی بازاڕی ریکلام لە ئینتەرنێتدا.


PM:02:12:31/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 3272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو