ڤیدیۆ... دەنگێکی ترسناک لە کونێکی رەشەوە


وێستگەنیوز-

ئاژانسی ناسای ئەمریکی تۆمارێکی دەنگیی بڵاوکردەوە، کە لە کونە رەشێکەوە دەنگێکی سامناک دێت. ئەو کونەرەشە 250ملیۆن ساڵی تیشکی لە زەوییەوە دوورە.

لە تویتێکدا ئاژانسی ناسا نووسیویەتی، زۆر کەس وای بۆ دەچێت، ئەو بۆشاییەی لە گەردووندا هەیە، رێگر بێت لە گواستنەوەی دەنگ، بەڵام ئەو گازانەی دەوری کونە رەشەکەیان داوە، وا دەکات دەنگەکە بیستراوبێت.

دەنگەکە وەک دەنگی رەشەبایە، لە چەقی کۆمەڵەی پێرسیوسەوە دێت و ئاژانسەکە دەنگەکەی وا لێ کردووە تا گوێی مرۆڤ توانای بیستنی هەبێت.

پێگەی زانستیی Science Alert نووسیویەتی: "دەنگەکە لە دەنگێکی تووڕە و ترسناک دەچێت و ئەمە یەکەمجارە ئەم شەپۆلی دەنگی کونە رەشانە وا لێ دەکرێن تا ببیسترێن.


AM:09:25:24/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 7556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو