جێمس وێب وێنەیەکی نوێی گەلەئەستێرەی کارت وێلی ناردەوە


وێستگەنیوز-

ئاژانسی ناسای ئەمریکیی بۆ لێکۆڵینەوەی بۆشایی ئاسمان، رایگەیاند جێمس وێب، کە بەهێزترین تەلسکۆبی جیهانە، وێنەیەکی نوێی یەکێک لە گەلەئەستێرە بەناوبانگەکانی ناردەوە بۆ زەوی، کە 500 ساڵی تیشکیی لە زەوییەوە دوورە.

ئەو گەلەئەستێرەیە لە دوو بازنە پێکدێت؛ بازنەیەکیان لەناوەوەیە و بڕێکی زۆر لە تۆز لەخۆ دەگرێت و رووناکە، بازنەیەکی رەنگاو رەنگیش بەدەوریدایە. بەپێی زانیارییەکانی ناسا، ئەو گەلەئەستێرەیە لە قۆناغی گۆڕاندایە و لە ئەنجامی پێکداکێشانێکی زۆر خێرا، پێش 400 ملیۆن ساڵ درووست بووە.
 
جێگای ئاماژەیە تەلسکۆبی جێمس وێب بەهێزترین تەلسکۆبی جیهانە و ئاژانسەکانی بۆشایی ئاسمان لە کەنەدا و ئەوروپا و ئەمریکا درووستیا کردووە. لە 25ی کانونی یەکەمی ساڵی پار رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا و ١٠ ملیۆن دۆلاری تێچووە. 


PM:04:36:21/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو