هاککەرەکان توانییان دەست بەسەر مانگێکی دەستکرددا بگرن


وێستگەنیوز-

 

هاککەرەکانی کۆمپیوتەر لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، توانییان مانگێکی دەستکرد هاک بکەن  و لە رێگایەوە فیلم نمایش بکەن.

 

بەپێی زانیارییەکانی ئیندیپیندتی عەرەبی، گروپێک لە هاککەر کە ناویان (شادیتل)ە، توانیان مانگێکی دەستکردی کەنەدی، کە ماوەی کارکردنی تەواو بووبووە و پشتگوێخراوە، هاک بکەن. ئەو مانگە دەستکردە لەکار کەوتووە، لە خوولگەیەکدا دەسوڕێتەوە کە پێی دەوترێت خولگەی گۆڕستان و مانگە  دەستکردە لەکارکەوتووەکانی لێ دادەنرێت تا لە بۆشایی ئاسماندا بمێننەوە. ئەو کرداری هاک کردنەش چەند ئامێرێکی پێویست بووە، کە بەهای ٣٠٠ دۆلار بووە.

جێی ئاماژەیە ئەم هەنگاوەش جێگای ترس و نیگەرانییە، چونکە دەشێت رێگابکاتەوە بۆ یاریکردن بە داتا و زانیارییەکان.


PM:04:16:21/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو