سێ هاوڵاتی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كران
وێستگه‌نیوزـ
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکانی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستان لانی کەم سێ گه‌نجی کوردی خەڵکی گوندی گامێش گولی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی پەیمان تەهازاداە، ئەحمەد گورگین و ئیسلام فەیزی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکراون.
بەگوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 16ی ئابی 2022، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە و هاوکات لەگەڵ لێدان و ئەشکەنجە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەریان کردوون.
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوه‌كه، پەیمان تەها‌زاده، ئەحمەد گورگین و ئیسلام فەیزی دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی راگیرانیان هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
ماوه‌یه‌كه شه‌پۆلێكی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
PM:05:41:17/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت