بڕیارێکی نوێی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەرپرسان و لێپرسراوانی یەکێتی


وێستگەنیوز-

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بڕیارێکی بۆ لێپرسراوان و بەرپرسانی حزبەکەی دەرکردووە و ڕێگەیان لێ دەگرێت دەستبخەنە ناو کاروباری فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان.


بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی دوێنێ 15 ی ئاب دەرچووەو ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە هەر لێپرسراوێكی یەكێتی لە سنووری سلێمانی لە هەر ئاستێكی لێپرسراوێتیدا بێت بەهیچ شێوەیەك ڕێگەپێدراو نییە ناو و بەرپرشسیارێتی خۆی بەكاربهێنێت بۆ دەستكەوتی تایبەتی و كەسی بەتایبەت بۆ وەرگرتنی زەوی و زار و موڵكی گشتی.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر بەرپرسێك لە هەر ئاستێكی حزبیدابێت سەرپێچی بكات، جگە لەوەی ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی سزای توند دەدرێت.


PM:06:17:16/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 3808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت