لە پێشینەیەکی زانستیدا توانرا گروپی خوێن بگۆڕدرێت


وێستگەنیوز-

لە هەنگاوێکی زانستیدا، کە دەکرێت شۆڕشێک بێت لەبواری گۆڕینی ئەندامی لەشدا، زاناکان توانیان گروپی خوێنی سێ گورچیلە بگۆڕن، تا بتوانن لە کەسێکیتردا دایبنێن. 

لە رووی زانستییەوە کەسێک گروپی خوێنەکەی A بێت، ناتوانرێت گورچیلەی کەسێکی بۆ دابنرێت، کە سەر بە گروپی خوێنیBە و بەپێچەوانەشەوە ناکرێت، بەڵام گۆڕینی گروپی خوێنی ئەو ئەندامە، وادەکات زیاتر و ئاسانتر ئەندامی لەش بچێندرێت لە کەسێکیتردا.
 
بەپێی زانیارییەکانی سکای نیوزی بەریتانی، لێکۆڵەرەوەکان لە زانکۆی کامبریدج توانیویانە لە رێگای ئەنزیمێکەوە، خوێنی ئەو ئەندامەی لەشی بەخشەرەکە وا لێ بکەن، نیشانەی گروپی خوێنەکەی لاببرێت و وا لەو ئەندامە بکەن بتوانرێت لە هەموو کەسێکدا بچێنرێت، ئیتر گروپی خوێنەکەی هەرچییەک بێت. ئەمەش هیوایەکی گەورەیە، تا لەو رێگایەوە گیانی هەزارا کەس رزگار بکرێت.


AM:09:11:15/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو