لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
وێتسگەنیوز-
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی دەربەندیخان-سلێمانی دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بە سەختی بریندار بوو.
ڕێژەن بورهان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ڕووداوەکە کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی – دەربەندیخان لە نزیک گوندی بیرکێ بووە.
لە ڕووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و مێردمنداڵێک بە سەختی بریندارە.
بە وتەی ڕێژەن بورهان، "هۆکاری ڕووداوەکە بە هەڵە دەرچوونی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بووە".
AM:11:09:10/08/2022
ئهم بابهته 800
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت