دوای کۆرۆنا ڤایرۆسێکی مەترسیدار لە چینەوە سەرهەڵدەدات


وێستگەنیوز-

هێشتا چین لە شۆکی ڤایرۆسی کۆرۆنا رزگاری نەبووە، کە پزیشکان زەنگی مەترسییەکی تر لێدەدەن. ئەویش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی (لانجیا)یە، کە تا ئێستا 35 کەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

ڤایرۆسی لانجیا سەر بە خێزانی ئەو ڤایرۆسانەیە، کە بەوە ناسراون سێ لەسەر چواری ئەو کەسانە دەکووژن، کە بە سەختیی تووشی ببن. زانایانیش لەو باوەڕەدان ئاژەڵی Soricidae "شێوەی ئەم ئاژەڵە لە جرج دەچێت" کە لە خێزانی ژیژکە، سەرچاوەی سەرەکیی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بێت.

جێگای ئاماژەیە هیچ یەکێک لەو حاڵەتانەی لە هەرێمی خنان و شاندونگ لە رۆژهەڵاتی چین سەریان هەڵداوە، نەمردوون و زۆربەیان بە سووکی تووشی ڤایرۆسەکە بوون، کە نیشانەکانی هەر لە ئەنفلۆنزا دەچێت و ئەو ڤایرۆسە لە سەگ و بزنیشدا بینراوەتەوە، بەڵام زانایان تا ئێستا دڵنیانین لەوەی ئەو ڤایرۆسە لە نێوان مرۆڤەکاندا دەگوازرێتەوە یا نا.

بەپێی ئەو ئەنجامەی زانایان پێی گەیشتوون، نیشانە باوەکانی ڤایرۆسی لانجیا بریتییە لە: تا، ماندووێتی، کۆکە، نەمانی ئارەزووی خواردن، ئازاری ماسولکە و دڵتێکەڵهاتن.

جێگای ئاماژەیە تا ئێستا ئەم ڤایرۆسە هیچ پێکووتەیەکی نییە.


AM:10:05:10/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت