زیلینسکی داوای رزگارکردنی نیوەدوورگەی کریمیا دەکات


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدێمیر زیلینسکی رایگەیاند، کە ئەو جەنگەی لە وڵاتەکەیدایە، لە نیوەدوورگەی کریمیا دەستی پێ کرد و پێویستیشە بە رزگارکردنیی ئەو نیوەدوورگەیە کۆتایی پێ بێت.


ئەم لێدوانەی زیلینیسکی شەوی رابردوو، چەند کاتژمێرێک لەدوای ئەو زنجیرە تەقینەوانە هات، کە دوێنێ لە بنکەیەکی ئاسمانی رووسیا لە نیوە دوورگەی کریمیا روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا.

جێگای ئاماژەیە سەرۆکی ئۆکرانیا لە لێدوانەکەیدا باسی لەو تەقینەوانە نەکرد، بەڵام قسەکانی زیاتر لەبارەی نیوەدوورگەی کریمیاوە بوو، کە تیایدا جەختی لەوە کردەوە: "کریمیا ئۆکرانییە و هەرگیز دەستبەرداری نابین".

لای خۆشییەوە رووسیا لە گرنگیی ئەو تەقینەوانەی کەم کردەوە و راوێژکارێکی باڵای ئۆکرانییش بەرپرسیارێتیی ئۆکرانیان لەو تەقینەوانە رەتکردەوە.

لەلایەکی ترەوە پێترۆ کۆتین، سەرۆکی کۆمپانیای (ئینیرگۆ ئەتۆم)ی ئۆکرانیی،  دوێنێ بە تەلەفزیۆنی وڵاتەکەی وت، کە رووسیا لە ئامادەکاریدا تا وێستگەی ئەتۆمیی زابۆرگیا، کە دەکەوێتە باشووری ئۆکرانیاوە، ببەستێتەوە بە نیوەدوورگەی کریماوە و وتی: سوپای رووسیا کە لە وێستگەی ئەتۆمیی زابۆرگیان، دەیانەوێت وێستگەکە بە تۆڕی کارەبای کریماوە ببەستنەوە، ئەمەش زیانی زۆری دەبێت.

جێگای بیرهێنانەوەیە نیوەدوورگەی کریمیا لە ڕووی فەرمییەوە بەشێکە لە ئۆکرانیا، بەڵام رووسیا لە ساڵی 2014دا و لە ریفراندۆمێکی گوماناویدا، دەستی بەسەردا گرت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییش بە نایاسایی سەیری دەکات.





AM:09:54:10/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو