بەرهەمی ئەمساڵی پەتاتە لە سنووری دهۆک گەیشتە 120هەزار تۆن

‌بەرهەمی پەتاتە

وێستگەنیوز_
 
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک دەڵێت،  ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای دهۆک 27 هەزار دۆنم زەوی کراوە بە پەتاتە و بەرهەمیشی 120هەزار تۆن بووە، هەناردەی ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارری عێراق دەکرێ.


ئەمرۆ سێشەممە 9ی ئابی 2022 ئەحمەد جەمیل، بەرێوبەری کشتوکاڵی دهۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی، ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای دهۆک 27هەزار دۆنم زەوی کراوەتە پەتاتە کە بەرهەمیشی باش بووە کە دەگاتە 120هەزار تۆن و نرخەکەشی زۆر باشە کە 450 تا 550هەزار دینار دەست پێدەکات.

ئەحمەد جەمیل وتیشی، جگە لەوەش هەزاران هەلیکاری بۆ خەڵک رەخساندووە و بەرهەمەکە زۆر باش لەناوخۆ ساخ دەبێتەوە و بۆ خوار و ناوەڕاستی عێراقیش هەناردە دەکرێ، بەڵام هێشتا بۆ دەرەوە ناروات، چونکە لەناوخۆی هەرێم و عێراق ساخ دەبێتەوە.

پەتاتە لەجیهاندا وەک گەنم و برنج لە گرنگترین بەرووبومی خۆراکی بەرهەم هێنراون پەتاتە لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا بەکاردەهێنرێت خۆراکێکی سەرەکیە لە ئەورووپا و ئەمریکا، هەروەها پەتاتە سەرچاوەیەکی باشە و هەرزانە بۆ وزە, چونکە ڕێژەیەکی بەرزی کاربۆهیداتی تێدایە.

پەتاتە  72 بۆ 80% لە ئاو پێکهاتووە، بەڵام ماددەی تریشی تێدایە وەک ماددەی وشک 23% و پرۆتین 2% و 12.5 بۆ 18%نیشاستە و شەکر  بۆ 6.8% و هەندێ ڤیتامینی تێدایە بەتایبەتی قیتامین C هەروەها پەتاتە ماددەی سولانین Solanine تێدایە.





PM:09:03:09/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو