سەدر: سوێند بە خوا گەندەڵ حوکمڕانی ناکات و منیش پشتیوانی گەندەڵی ناکەم


وێستگەنیوز-

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە دەڵێت، "سوێند بەخوا گەندەڵ حوکم ناکات و منیش پشتیوانی گەندەڵی ناکەم".


ئەمڕۆ سێشەممە 9 ی ئابی 2022 موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر تویتێکی بڵاوکردەوەو تێیدا نووسیویەتی،  "سوێند بە خوێنی تۆ ئەی حەیدەر (پێشەوا عەلی کوڕی ئەبی تالیب) و بە کوڕە سەربڕاوەکەت، سوێند بە خودا گەندەڵ لەنێو ئێمەدا حکومڕانی ناکات، منیش پشتیوانیی گەندەڵی ناکەم، ئاخۆ هیچ کەسێک نییە پشتیوانیمان بکات؟"
 
ئەم پەیامەی سەدر دوای ئەوە دێت شەوی ڕابردوو نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەیامێکیدا کە بەبۆنەی یادی عاشوراوە بڵاویکردەوە ڕەتی کردەوە پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوەو هەڵبژاردنێکی دیکە ئەنجامبدرێت.
 
ماوەی 10 ڕۆژە  لایەنگرانی رەوتی سەدر لە باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق لە ناوچەی سەوز لە بەغدا مانگرتنیان راگەیاندووە و رێگەنادەن پەرلەمان کۆببێتەوە.  موقتەدا سەدریش پێداگری لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی دیکەی پێشوەخت دەکات.
 


PM:12:45:09/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت