لیوا حاجی عوسمان و هەشت لە پاسەوانەکانی خۆیان راده‌ستی دادگا كرد
لیوا حاجی عوسمان
وێستگه‌نیوزـ
لیوا عوسمان و هه‌شت له پاسه‌وانه‌كانی، كه تۆمه‌تبارن به ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌رانی كفری و فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنیان هه‌بوو، ئه‌مڕۆ خۆیان راده‌ستی دادگا كرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رادیۆی دەنگی راگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه لیوا عوسمان حەسەن، ناسراو بە حاجی عوسمان، ئامری پێشوی لیوای 136ـی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە، لەگەڵ هه‌شت پێشمەرگە و پاسەوانی دا خۆی رادەستی دادگا کردوە، ئەمەش دوای ئەوەی دوو ساڵە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە بە تۆمەتی تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانی کفری لە ساڵی 2020.
فەرمانی دەستگیرکردنەکەی ئەو تۆمەتبارانە، لەسەر بنەمای سکاڵایەکی خێزانی (شڤان محەمەد شکور) بوە کە یەکێک بو لە قوربانیانی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی کفری لە رۆژانی 9-10ی 12ی 2020 بەڕێوەچو.
لە خۆپیشاندانەکەدا، ھێزەکانی لیوای 136 و خودی فەرماندەکەی بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران و ھاوڵاتیان و ھەروەھا شەھیدکردنی خۆپیشاندەران تۆمەتبار کران و بەمهۆیەشەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکرا، ئەگەرچی خۆیان ئەو تۆمەتانە رەد دەکەنەوە.
ماوەی دوو ساڵیشە ئەو تۆمەتبارانە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە، بەڵام بەهۆی پارێزبەندییە سەربازیەکەیانەوە دەستگیر نەکراون و ئەمڕۆ خۆیان رادەستی دادگا کردوە.
AM:10:22:09/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 10556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت