ئێف بی ئای هەڵیكوتایهسهر ماڵی دۆناڵد ترەمپ و دهستیان بهسهرداگرت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا
وێستگهنیوزـ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند: دوێنێ دووشەممە ئەندامانی سەر بەنووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکان ئێف بئ ئای بەشێوەیەکی کتوپر هەڵیانکوتاوەتەسەر یەکێک لەماڵەکانی لەویلایەتی فلۆریداو داگیریانکردووە.
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەبەیاننامەیەکدا وتویهتی، هەڵکوتانەسەر ماڵەکەی کارێکی نابەجێیە، لەبەرئەوەی ئەو پێشتر لەو لێکۆڵینەوانەی لەگەڵیدا کراوە هاوکاریی ئاژانسە حکومییە پەیوەندیدارەکانی کردووە.
ترەمپ ئاماژهی بهوهشكردووه: "ئەمە کاتە سەختەکانن بۆ نەتەوەکەمان، لەبەرئەوەی ئێستا ماڵە جوانەکەم، لەپاڵم بیچ لەویلایەتی فلۆریدا لەژێر گەمارۆدایەو لەلایەن گروپێکی گەورەی ئەندامانی ئێف بی ئای هەڵکوتراوەتەسەری و داگیرکراوە".
ترهمپ باسی لهوهشكردووه: "هەرگیز لە رابردوودا شتێکی لەو جۆرە بەسەر سەرۆکێکی تری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا نەهاتووە".
تائێستا نازانرێت هۆکاری هەڵکوتانەسەر ماڵی ترەمپ چییەو ناوەڕۆکی ئەو فەرمانەی دادگا چییە کە ئەندامانی ئەو ئاژانسە فیدراڵییە دەیانەوێت جێبەجێی بکەن، بەڵام ترەمپ لەبەیاننامەکدا وتویەتی: "قاسەکەمیان شکاندووە".
ترەمپ لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا جەختیكردوەتهوه، ئەوان زۆر هەوڵدەدەن لەساڵی 2024 خۆی هەڵنەبژێرێتەوە، بەتایبەت لەسەر بنەمای راپرسییەکانی ئەمدواییە.
بەوتەی ترەمپ، "ئەمجۆرە کارو کردەوانە تەنها لەوڵاتە تێکشکاوەکانی جیهانی سێیەم روودەدەن، بەداخەوە ئێستا ئەمریکا وەک یەکێک لەو وڵاتانەی لێهاتووە، گەندەڵیی بەڕادەیەک زیادیکردووە کە لە رابردوودا وێنەی نەبووە".
ترەمپ لەئێستادا رووبەڕووی چەندین کێشە یاسایی دەبێتەوە، لەوانە لێکۆڵینەوەی وەزارەتی داد لەبارەی هەوڵەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2020، هەروەها لێکۆڵینەوە لەو یاخیبوونەی کە لایەنگرانی هاندا بۆ ئەوەی هێرشبکەنەسەر باڵەخانەی کاپیتوڵ هیڵ.
AM:09:43:09/08/2022
ئهم بابهته 3416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت