تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی نەجەف روویدا


وێستگەنیوز_

میدیا عیراقییەکان رایدەگەیەنن، تەقینەوە لە کۆگایەکی تەقەمەنی سەرایا سەلامی سەر بە حەشدی شەعبی لە نەجەف روویداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو کەس گیانیان لە دەستداوە و پێنجی دیکەیش بریندارن.

له‌ پارێزگای نه‌جه‌فی باشووری عێراق، كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سەرایا سه‌لامی سەر بە حەشدی شەعبی ته‌قییه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی ئه‌لحوولی روویداوه‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و پێنج كه‌سی دیكه‌ بریندارن.

ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ كاتێكدایه‌، شیعه‌کانی عێراق سه‌رقاڵی یادكردنه‌وه‌ی عاشووران.


AM:10:25:08/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو