ئەمریکا دەیەوێت پرۆژە یاسایەکی مێژوویی سەبارەت بە گۆڕانی کەش وهەوا تێپەڕێنێت


وێستگەنیوز_

ئەمریکا نزیک بووەتەوە لەوەی رەزامەندبێت لەسەر پلانی دیموکراتەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا. وا چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا بڕیار لە پرۆژە یاسایەکی مێژوویی بدات.

پلانە پێشنیار کراوەکە بڕی 369 ملیار دۆلار لەخۆدەگرێت تا لە رێگەیەوە کار بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا بکرێت.

ئامانجیش لە پرۆژەکە ئەوەیە، تا ساڵی 2030 هەوڵی کەمکردنەوەی غازی کاربۆن بدرێت بە رێژەی %40 بدرێت لەو وڵاتە.

دوێنی رۆژی یەک شەممە، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، پرۆژە یاساکەی پەسەند کرد و ئەنجوومەنی نوێنەرانیش، کە دیموکراتەکان زۆرینەی پێکدەهێنن، دەتوانن رۆژی هەینی پەسەندی بکەن.

جێگای ئاماژەیە هەندێک لە کۆمارییەکان رایانگەیاندووە، هەوڵدەدەن رێگریی لە پرۆژە یاساکە بکەن، کە لەناویدا 64 ملیار دۆلار هەیە بۆ بواری تەندروستی.

گۆڕانی کەش و هەوا لەم ساڵانەی دوایدا، بووەتە مەترسییەکی سەرەکی بۆ سەر ژیان و بەهۆی بەرهەمهێنانی گازێکی زۆرەوە، دیاردەی قەتیسبوونی گەرمای گۆی زەوی روویداوە. ئەمەش دەبێتە هۆی وشەکەساڵی و بەبیابان بوون لە هەندێک ناوچە و لەهەندێکی تریش لافا و ئاگرکەوتنەوە و تواندنەوەی بەفری بەستەڵەکەکان روودەدات. 


AM:09:34:08/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو