وادەی کۆبوونەوەی نێوان سەدر و عامری ئاشکرا کرا
وێستگەنیوز-
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان وادەی کۆبوونەوەی نێوان ڕێبەری ڕەوتی سەدر و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ئاشکرا دەکات.
سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، له 48 كاتژمێری داهاتودا، هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له حه‌نانه له نه‌جه‌ف كۆده‌بنه‌وه، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دواین پێشهاته‌كان و له‌نێویشیاندا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت.
وائیل ریكابی سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بە ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەومی ڕاگەیاندووە، "هادی عامری له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتودا موقته‌دا سه‌در ده‌بینێت، ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌و دیداره ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه و تاوتوێكردنی دواین پێشهاته‌كان".
وتیشی، "هیواخوازین له‌و دیداره‌ی نێوان سه‌در و عامری تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر لایه‌نێكی دیاریكراو و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆتاییان پێ بێت، هه‌ربۆیه پێویسته دیالۆگ و ئارامی و رێككه‌وتن له‌سه‌ر رێگا نوێیه‌كان بۆ پرۆسه‌ی سیاسی به‌گوێره‌ی چوارچێوه ده‌ستوریه‌كان بنیاد بنرێن".
کۆبوونەوەی موقتەدا سەدر و هادی عامری لەکاتێکدایە ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندانی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە ناوچەی سەوزی بەغدا پێی نایە رۆژی ھەشتەمەوە و سەرکردەکانی رەوتەکەش رایدەگەیەنن، تاکو داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان.
لایەنگرانی رەوتی سەدر لە رۆژی شەممەی رابردووەوە چوونەتە ناوچەی سەوزی بەغدا و دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان پەکخستووە.
خۆپیشاندەران دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی-ن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و داوا دەکەن کەسانی تاقیکراوە تاقینەکرێنەوە و ئەوانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی سزا بدرێن. بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی سوورە لەسەر بەردەوامی کاندیدبوونی سودانی بۆ ئەو پۆستە.
سەبارەت بە بەردەوامی خۆپیشاندانەکانیش، حازم ئەعرەجی، سەرکردەی رەوتی سەدر رایگەیاند، تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و مانگرتن.
هاوکات پێشتریش موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوایکردبوو، ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵبوەشێتەوە و ھەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجامبدرێت، بەڵام چوارچێوەی ھەماھەنگی جەختدەکاتەوە لەسەر پابەندبوون بە دەستور و لێکتێگەیشتنی لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان.
PM:07:16:06/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 2436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت