ئه‌دهه‌م بارزانی: داوای قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپیشاندان و ئازادی راده‌ربڕین ده‌كه‌م
ئه‌دهه‌م بارزانی
وێستگه‌نیوزـ
ئه‌دهه‌م بارزانی، پێشنیاز ده‌كات په‌رله‌مانی كوردستان له رێگه‌ی پڕۆژه یاساكه‌وه خۆپیشاندان و ئازادی راده‌ربڕین قه‌ده‌غه بكات، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك دژی ده‌ستگیركردنی چالاكوانان و رۆژنامه‌نووسان.
ئه‌دهه‌م بارزانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "پێشنیاز دەکەم پەرلەمانی کوردستان پرۆژە یاسایەک بخاتە دەنگدان بۆ ئەوەی تەواوی بابەت و یاسایەکانی کە پەیۆەستن بە دیموکراسی و ئازادی كه پەرلەمان دەنگی لە سەر داوە، وەک ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادی بیر‌و ڕا وئازادی خۆپیشاندان قەدەغە بکرێن".
ده‌شڵێت: "ئەو کات جەماوەری داماوی کوردستان واز لە رۆژنامەنووسی و ئازادی بیر و رادەڕبرین و خۆپیشاندان ده‌هێنێت، چیتر ناگیرێن و نارفێندرێت و مۆبایلەکانیان نابردرێن و لە کۆتاییدا زیندانی ناکرێن، چونکە ئاگادار دەبن کە ئەم کارانە لە وڵاتی سەدان ھه‌زاران شەھید دا قەدەغ و یاساغە".
په‌یامه‌كه‌ی ئه‌دهه‌م بارزانی له‌كاتێكدایه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیمی رۆژنامه‌وانی ئێن ئاڕتی له دهۆك ده‌ستگیركران، هاوكات ئاسایشی سلێمانی ژماره‌یه‌ك چالاكوانی ده‌ستگیر كردووه كه به‌نیازبوون سبه‌ینێ شه‌ممه 6ی ئابی 2022، به‌شداری خۆپیشاندانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاسایشی سلێمانی مۆبایلی خانمه شاعیری كورد كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌دیان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت و له‌گه‌ڵ خۆیان بردویانه.
PM:11:16:05/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 5312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت