سهندیكای پزیشكان روونكردنهوه دهدات
وێستگهنیوزـ
سهندیكای پزیشكانی كوردستان لقی ههولێر روونکردنەوە دەدات لە بارەی خانمە پزیشک دکتۆرە رۆژین مەهدی و دەڵێت ئەو پەیجانەی بەناوی ئەوەوە کراونەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هیچ پەیوەندییان بەو خانمە پزیشکەوە نییە.
له روونكردنهوهكهی سهندیكای پزیشكانی كوردستان لقی ههولێر هاتووه: "ماوەیەکە بە پلانێکی دیاری کراو چەند پەیجێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروست کراوە بەناوی ئەندامی سەندیکامان (دکتۆره رۆژین مههدی) کە ئەندامی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانەو لە ساڵی 2021 دوای تەواوکردنی کۆلێژی پزیشکی مۆڵەتی ئەندامبوونی وەرگرتووەو لە ئێستادا پزیشکی نیشتەجێی خولاوە و تەنها لە فریاکەوتنەکان کاری فەرمی دەکات".
دهشڵێت:" ئەوەی جێی سەرنجە لە تەواوی پەیجەکان زانیاری نا راست بڵاودەکرێتەوە کە دوور و نزیک پەیوەندی بە د. رۆژین مههدی نییه و شێوازی بڵاوکراوەکان بەمەبەستی وروژاندنی هەستی خوێنەرەو بۆ زیادکردنی باڵانسی پەیجەکانیانە بە رێگای نا دروست".
باسی لهوهشكردووه: "دوای بەدواداچوونی وردی بابەتەکە، بەڕوونی رایدەگەیەنین کە ئەندامی سەندیکای ناوبراومان بەهیچ شێوەیەک بەرپرس نیە لەو پەیجانە و لە ئێستادا رێکاری یاسایی گیراونەتە بەر بۆ نەهێشتنی ئەو پەیجانە".
دهشڵێت: "داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین وردتر و وریا تر بن بۆ وەرگرتنی زانیاری تەندروستی و پشت بە سەرچاوەی روون و باوەڕپێکراو ببەستن".
PM:08:29:05/08/2022
ئهم بابهته 1920
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت