پوتن و ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه
پوتین و ئەردۆغان
وێستگه‌نیوزـ
كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكی توركیا و روسیا له هاوینه‌هه‌واری سوچی له رووسیا ده‌ستیپێكرد و تاووتوێی چه‌ند پرسێك ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند: له‌سه‌ر هاوبه‌شه ئه‌وروپییه‌كان پێویسته رۆڵی توركیا له‌باره‌ی دابینكردنی غاز بێ پچڕان، به‌رز بنرخێنن.
پوتن راشیگه‌یاند: هێڵی غازی توركیا، گرنگترین شاده‌ماری دابینكردنی غازه بۆ ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها وتی: "له گفتوگۆكانماندا رێككه‌وتن له‌باره‌ی چه‌ندین پرس تایبه‌ت به ئابووری و بازرگانی ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ڵوێستی توركیا له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی گه‌نمی ئۆكرانی، به گرنگ ده‌زانین و كۆبوونه‌وه‌شمان گۆڕانكاری له‌ناوچه‌كه به‌دی ده‌هێنێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند: له‌باره‌ی دۆسییه گرنگه‌كانی تایبه‌ت به وزه و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا، خاڵ له‌سه‌ر پیته‌كان داده‌نێین.
PM:04:43:05/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت