کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە ڕۆژانی پێشوو، لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك بە بەردوامی. كاریگەریەكەی زیاد دەكات لە كاتەكانی ئێوارەدا .

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی 5 ی ئابی 2022 ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك بە بەردوامی. كاریگەریەكەی زیاد دەكات لە كاتەكانی ئێوارەدا .

خێرایی با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا، ئاراستەی با باكوری ڕوژئاوا .

پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێ. مەودای بینین / ( 8 – 10) كم دەبێت .

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە سبەینێ‌ شەممە، 6 ی ئابی 2022 ئاسمان ساماڵ دەبێت ، لەگەڵ تۆزێكی سوك بە درێژایی كاتەكان . كاریگەری تۆزەكە زیاتر دەبێت لەسنووری پارێزگای كەركووك و بەشێك لە ناوچەكانی باشووری هەرێم .

پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو . خێرایی با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )كم دەبێت لە كاتژمێرێكدا، ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات .مەودای بینین / ( 6– 8 ) كم دەبێت .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 45
سلێمانی : 43
دهۆك : 44
كەركوك : 46
هەڵەبجە : 45
سۆران : 44
راپەرین : 44
گەرمیان: 48


PM:12:10:05/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 1444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت