شاسوار عەبدولواحید: ئەوەی بە ئازادی لە دایکبووە داوای مافی خۆی دەکات
وێستگەنیوز_
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، رۆژی شەممە رۆژی ماف وەرگرتنەوەی خۆت و راچەڵەکاندنی دەسەڵاتە، ئەوەی بە ئازادی لە دایک بووە، ئەوا داوای مافی خۆی دەکات.
شاسوار عەبدولواحید لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک دەڵێت، "رۆژی شەممە رۆژی ماف وەرگرتنەوەی خۆت و راچەڵەکاندنی دەسەڵاتە، ئەوەی بە ئازادی لە دایک بووە، ئەوا داوای مافی خۆی دەکات. ئەوەشی بە ئاشکرا یان بە نهێنی سەر بە دەسەڵاتە، ئەوا دژی ئەم داواکردنەی ماف و راچڵەکاندەی دەسەڵاتە و ئەمرۆ ماسکەکان هەموی دەکەونە خوارەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "جاران دەمان وت دەستگیرکراوین، نەیارەکانمان دەیانوت درۆ دەکەن لە هۆتێلێکی خۆش بوون، ئێستا دەلێین دەستگیرنەکراوین، دەڵێن وەلا دەستگیرکراون.
سەرۆکی جوڵانەوەکە دەشڵێت، "وەڵاهی هەرچی بکەن خەڵک سارد ناکەنەوە و خەڵک ناترسێنن، رۆژی شەممە رۆژی راچەڵەکاندن و گوێبایانی دەسەڵاتە و هەوان لەسەر شەقامن."
لە کۆتاییشدا داواکارییەک ئاراستەی لایەنگران و هاوڵاتییانی نارازی دەکات و رایدەگەیەنێت، "داواکارم لە دڵسۆزان و مرۆڤە مەرد و ئازاکان کە رێگەنەدەن دەسەڵات و میدیا و رێکخراوەکانی سەر بە دەسەڵات بتانترسێن و ترس بڵاو بکەنەوە، هەموومان شەممە لە مەیدانەکانی ئازادین."
PM:11:07:04/08/2022
ئهم بابهته 1576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت