ئەمریکا هێزەکانی گاردی نیشتیمانی بۆ عیراق دەنێرێتەوە


وێستگەنیوز_

ئەمریکا 300 سەرباز رەوانەی عێراق دەکات و ئەرکیان پاراستنی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێت.

میدیاکانی ئەمریکا رایدەگەیەنن، 300 سەرباز لە یەکەی تۆپھاوێژی 163 لە سەربازگەی  ئیڤانسڤیل رەوانەی عێراق دەکرێن کە لە دوای ساڵی 2008ـەوە یەکەمجارە ھێزەکانی گاردی نیشتمانی ئەمریکا روو لە عێراق دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەربازەکان چەند مانگێکە سەبارەت بە چۆنیەتی بڵاوبوونەوەیان لە عێراق مەشق و راھێنان دەکەن، بەڵام ماوەی مانەوە و شوێنی جێگیربوونیان بەھۆکاری ئەمنی ئاشکرا نەکردووە.


PM:10:43:04/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت