یابان: پێدەچێت مووشەکی چین لە ناوچەی ئابوریماندا کەوتبنە خوارەوە

‌مانۆڕە سەربازییەکەی چین

وێستگه‌نیوزـ

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری نۆبۆ کیشیی، وەزیری بەرگریی یابانەوە رایگەیاند، "پێدەچێت پێنج مووشەکی پالیستیی چینی لە ناوچەی ئابووریی ئەودا کەوتبنە خوارەوە".


کیشی راشیگەیاند، کە پێدەچیت پێنج مووشەکی پالیستی چین لەناوچەی ئابووریی یاباندا کەوتبنە خوارەوە، ئەمەش یەکەم رووداوی لەو شێوەیەیە و یابانیش ناڕەزایەتیی خۆی لە رێگای دیپلۆماسییەوە دەربڕیوە.

ئەمە لە کاتێکدایە چین گەورەترین مانۆری سەربازیی، کە بەشێکی چەکی راستەقینەیە، لە کەناراوەکانی تایوان بەڕێوەدەبات. وەزارەتی بەرگریی تایوانیش رایگەیاند، کە هێزەکانی چین چەندین مووشەکی پالیستیان لە ئاوەکانی تایوانەوە هاویشتووە.

جێگای ئاماژەیە ئەم مانۆرە سەربازییە وەک رەددانەوەیەک بۆ سەردانەکەی نانسی بیلوسیی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دێت بۆ تایوان و ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت.


PM:04:33:04/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت