سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: جیهان یەک هەنگاو لە جه‌نگی ئه‌تۆمیه‌وه دووره
ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.. فۆتۆ: رۆیتەرز
وێستگه‌نیوزـ
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی جیهان هه‌نگاوێك دووره له جه‌نگێكی وێرانكاری ئه‌تۆمییه‌وه.
ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگاداریی ئەوەی دا، کە جیهان یەک هەنگاو دوورە لە جەنگێکی وێرانکاریی ئەتۆمییەوە و ئاماژەی بەوەشدا: "جیهان رووبەڕووی مەترسییەک بوه‌تەوە، کە لە سەردەمی جەنگی ساردەوە رووبەڕووی نەبوه‌تەوە".
وتیشی: "لەگەڵ هەڵکشانی ئاڵۆزییەکان لە جیهان، مرۆڤایەتی هێندەی بەدحاڵیبوونێک لە لەناوچوونێکی ئەتۆمییەوە دوورە".
ئەم لێدوانەی گۆترێس لە میانەی کردنەوەی کۆنگرەی ئەو وڵاتانەدا هات، کە ئیمزایان لەسەر پەیماننامەی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمیی کردووە.
ئەم پەیماننامەیەش لە ساڵی 1968، دوای ئەو کێشەیەی بە قەیرانی مووشەکە کوبییەکان ناسرا، هاتەکایەوە، کە خەریک بوو ببێتە هۆکاری هەڵگیرسانی جەنگێکی ئەتۆمیی. دواتر چەندین وڵات، بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمیی چوونە پاڵ پەیماننامەکە.
PM:02:36:02/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت