سعودیه پێشوازی له كوژرانی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری ده‌كات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه
وێستگه‌نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه له راگه‌یه‌ندراوكێدا ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی پێشوازی له كوژرانی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده ده‌كات، كه له‌لایه‌ن جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه راگه‌یاندرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێشوازی سعودیه رایده‌گه‌یه‌نێت، كه جۆ بایدن به ئامانجگرتن و كوشتنی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده‌ی پشتڕاستكرده‌وه.
ئاژانسی فرانس پرێس، بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا زه‌واهیری به‌وه وه‌سفكردووه، كه "سه‌ركرده‌یه‌كی تیرۆریسته و سه‌ركردایه‌تی پلان و جێبه‌جێكردنی چه‌ندان كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ئه‌مریكا و سعودیه و ژماریه‌ك وڵاتی دیكه كردووه".
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، "به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه‌وه هه‌زاران كه‌سی بێگوناهی نه‌ته‌وه و ئایینی جیاجیا كوژران، به هاووڵاتی سعودیشه‌وه".
دوێنێ شه‌و، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو هێرشێكی مووشه‌كیان كردووه‌ته شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری له كابوولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، له‌وه‌ش دڵنیابوونه‌ته‌وه، پرۆسه‌ی كوشتنی زه‌واهیری سه‌ركه‌وتووه بووه.
AM:09:41:02/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت