فیلمی 'ناوی من دێکانە' چوارەم خەڵاتی نێودەوڵەتی وەرگرت

‌پۆستەری فیلمی ناوی من دێکانە

وێستگەنیوز_

فیلمی 'ناوی من دێکانە' چیرۆکی مەرگی کچێک بە ناوی دێکان دەگێڕێتەوە کە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەسەر شەقامێکی گشتی لە شاری سلێمانی تەرمەکەی فڕێدرا، ئەم بەرهەمە وێستگەنیوز بە هاوبەشی ڕێکخراوی CDO بەرهەمی هێناوە. 

ئاڵا هۆشیار، دەر‌هێنەری فیلمەکە لە بارەی بردنەوەی خەڵاتەکەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم فیلمە باس لە کارەساتی ژن کوشتن لە کوردستان دەکات و تیشک دەخاتە سەر ئەو گۆڕستانەی کە زیاتر بە گۆڕستانی ژنانی بێ ناونیشان ناسراوە.

ئاڵا هۆشیار دەڵێت، ئەم فیلمە بۆ یەکەم جار لە رۆژی 8ی مارس پەخشکرا، و پێشتر لە فێستیڤاڵی ئاندۆرای تورکیا دوو خەڵاتی بۆ باشترین دیکۆمێنتاری و باشترین پۆستەر وەرگرت. 

رۆژی یەکشەممە 31ی تەمموزی 2022 لە هەردوو وڵاتی مەکدۆنیا و وڵاتی هێندستان دوو خەڵاتی تری بۆ باشترین فیلم وەرگرت. 

بەڵگە فیلمی "ناوی من دێکانە" لە بەرهەمهێنانی وێستگەنیوز و ڕێکخراوی CDOـ یە و لە پاش پەخشکردنی، دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو.

بەڵگە فیلمەکە، تائێستا لە حەوت فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەرگیراوە و لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن کە مانگی 9ی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت هەڵبژێردراوە بۆ خەڵاتی تەهای کەریمی.


PM:01:52:01/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 3128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو