حەوت گەشتیاری عیراقی لە ئێران گیانیانلەدەستدا


وێستگەنیوز_

موحسین داوەری، جێگری پارێزگاری خوراسانی ئێران رایگەیاند، پاسێکی بچووک بە هۆی لافاوەوە وەڕگەڕاوە و لە ئەنجامدا حەوت لە سەرنشینەکانی کە گەشتیاری عێراقی بوونە، گیانیان لەدەستداوە.

ئەمرۆ یەکشەممە 31ـی 7ـی 2022، میدیاکانی ئێران لەسەر زاری موحسین داوەری، جێگری پارێزگاری خوراسان رایگەیاند، "12 گەشتیاری عێراقی بە پاسێکی بچووک ویستوویانە سەردانی مەزارگەی ئیمامزادە یەحیا لە دەوروبەری شاری مەشهەد بکەن، بەڵام لافاو ئۆتۆمبێلەکەی ئەوانی لەگەڵ خۆی بردووە."

میدیاکان دەڵێن، "لەو رووداوەدا کە دوێنێ شەممە 30ی تەمووزی 2022، روویداوە، حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بێسەروشوێنن. لەو حەوت کەسەی گیانیان لەدەستداوە، پێنجیان ژنن.

لە پاش رووداوە، هەتا ئێستا وردەکاری زیاتر لەبارەی ناسنامەی ئەو گەشتیارە عێراقییانە بڵاو نەکراوەتەوە.


PM:01:39:31/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 2140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو