تۆمه‌تباری‌ ته‌قه‌كردن له‌ماڵی‌ د. باخان ئازاد به‌برینداری‌ ده‌ستگیركرا

‌باخان ئازاد و دیمەنێک لە تەقەکردن لە ماڵی ناوبراوو لە کامێرای چاودێرییەوە

وێستگەنیوز_

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزێكی ئەمنی لە ماڵەكەی خۆی لە گەرمیان سەرۆكی لقی گەرمیانی پێشمەرگە دێرینەكان دەستگیر دەكەن، كە هاوسەری دكتۆرە باخانە. 

هێزەکە دەچنە سەر ماڵی لیوا شێرزاد باوەنوری سەرۆكی لقی گەرمیانی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و بە برینداری دەستگیری دەكەن، بەپێی زانیارییەکان دەستگیركردنی لیوا شێرزاد پەیوەندی بە كێشەیەكی خێزانیەوە هەیە كە هاوسەری دكتۆرە باخانەو ماوەی (10) ساڵە لێك جیابوونەتەوە، بەڵام تا ئێستا لە دادگا كێشەكەیان یەكلا نەبووەتەوە. .

لە پۆستێکدا و لە هەژماری خۆپی باخان ئازاد وەک کاردانەوەیەک نوسیویەتی، زۆر سوپاس بۆ دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی و سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و سەرجەم هێزه ئه منیییەکانی سلێمانی بۆ گرتنی بکەرانی تاوانه تیرۆریستییەکەی ماڵمان".
 
ئەوەشی نوسیوە، "زۆر سوپاس بۆ کاک قوباد و کاک پاڤێڵ و کاک عەلی حەمەساڵح و  کاک ئاسۆی شێخ تەها و کاک ئارام سۆرانی و سەرجه م ئەو پۆلیسه بەڕێزانەی کە ژیانی خۆیان خسته مه ترسییەوه بۆ گرتنییان".

پێشتر دكتۆرە باخان ئازاد، رایگەیاندبوو كە شەوی 29ی حوزەیرانی رابردوو ئەو كەسە تەقەی لە ماڵەكەی كردووەو ئەویش سكاڵای لەسەر تۆماركردووە.



PM:12:08:28/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 9484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت