پیاوێکی تەمەن 98 ساڵی ئیتاڵی ماستەری لە مێژوو و فەلسەفەدا بەدەستهێنا


وێستگەنیوز_

جۆزێپی پاتێرنۆی تەمەن 98 ساڵ، بۆ دووەم جار لە ژیانیدا بوو بە بەتەمەنترین دەرچووی ئیتاڵیا. هاوکات دوو ساڵ لەمەوبەریش هەمان ریکۆردی شکاندووە وەک بەتەمەنترین خوێندکار.

جوزێپی پاتێرنۆ پیاوێکی ئیتاڵیە و تەمەنی 98 ساڵە. بۆ جاری دووەم ژمارەیەکی پێوانەیی دیکەی تۆمارکرد وەک بەتەمەنترین دەرچووی ئیتاڵیا. 

پاتێرنۆ ماستەری لە مێژوو و فەلسەفە لە زانکۆی پالێرمۆ بەدەستهێناوە و دوو ساڵ لەمەوبەریش بروانامەی رەسەنی سەرەتایی "Original initial degree" لە هەمان بابەتدا بەدەستهێناوە.

ئەم هەواڵە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە لە پۆستێکی فەیسبووکدا بڵاوکراوەتەوە کە جارێکی دیکە نمرەی سەرەکی بۆ بڕوانامەکانی ئەم دواییەی وەرگرتووە.

پاتێرنۆ لە ساڵی 1923 لە سیسیلیا لە خێزانێکی هەژار لەدایکبووە، تەنها توانیویەتی خوێندنی سەرەتایی بخوێنێت و دواتر پەیوەندی کردووە بە هێزی دەریاییەوە و لە جەنگی جیهانی دووەمدا بەشداری کردووە. 

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، بەشیکی زۆری خەڵکی دەڵێن "ئەم ڕووداوە ئیلهامبەخش بووە بۆ هەمووان، کە پیاوێکی تەمەن 98 ساڵ بڕوانامەی ماستەری وەرگرتووە و زاڵبووە بەسەر جەنگی جیهانی و هەژاری و هەڵکشانی تەمەنیشدا."


PM:02:34:20/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 3116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو