له سبه‌ینێوه ده‌بێت شۆفێرانی گەراجی بەغدا لەناو ته‌رمیناڵی سلێمانیدا کار بکەن
وێستگه‌نیوزـ
كێشه‌ی شۆفێرانی ته‌رمیناڵی نوێی سه‌ره‌كی سلێمانی چاره‌سه‌ركراو له سبه‌ینێ سێشه‌ممه 19ی ته‌مموزی 2022
ده‌بێت شۆفێران بچنه ناو ته‌رمیناڵه نوێیه‌كه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی ته‌مموز، شۆفێرانی گه‌راجی به‌غدا له سلێمانی له به‌رده‌م نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم گردبوونه‌وه و نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی له‌وه‌ی ناچنه ته‌رمیناڵه نوێیه‌كه.
دێرین مستەفا، سه‌رپه‌رشتیاری ته‌رمیناڵی نوێی سلێمانی بۆ وێستگه‌نیوز زانیاری له باره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناو ته‌رمیناڵه‌كه‌وه خسته‌ڕوو.
PM:07:27:18/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 2804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت