لە دەشتاییەکانی نێوان موسەننا و زیقار گەلەگورک هاوڵاتییەکی 52ساڵ دەخۆن


وێستگەنیوز_

گەلەگورگ هاوڵاتییەكی تەمەن 52 ساڵ-یان لە دەشتاییەكانی نێوان زیقار و موسەنا خوارد، دوای رووداوەكە پاشماوەی جەستەی بۆ پزیشكی دادی گواستراوەتەوە.

پێگەی شەفەق نیوز دەڵێت،پۆلیسی شارۆكەی بەتحا لە پارێزگای زیقار ڕای گەیاندووە، تەرمی هاوڵاتییەك دۆزراوەتەوە كە گەلەگورگ پەلاماریان داوە و خواردوویانە، هاووڵاتییەكە تەمەنی 52 ساڵە و رووداوەكە لە دەشتاییەكانی نێوان زیقار و موسەنا بووە.

بەپێی سەرچاوەیەك لە پۆلیسی بەتحا کە رای گەیاندووە، پێشتر ئاگادار كرابوونەوە لە بێسەروشوێنبوونی ئەو پیاوە و دوای دۆزینەوەی تەرمەكەی، پاشماوەی جەستەی گواسترایەوە بۆ پزیشكیی دادیی زیقار.

ئەو رووداوە لە كاتێكدایە بەهۆی وشكەساڵی و وشكبوونی سەرچاوەكانی ئاو لە باشووری عێراق، وایكردووە ئاژەڵە كێوییەكان نزیكی ئاوەدانی و شوێنی نیشتەجێبوون بكەونەوە.


AM:09:50:05/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 4520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو