"لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا زیاتر لە 100 کەس لە کامپی هۆل کوژراون"


وێستگەنیوز_

نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکی نوێدا ئاشکرایکردووە، لە 18 مانگی رابردوودا زیاتر لە 100 کەس لە کامپی هۆل کوژراون و دۆخەکە زۆر مەترسیدارە. 

 
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، دۆخی کامپی هۆڵ لە ئەوپەری مەترسیدایە و رۆژانە حاڵەتی کوشتنی تێدا روودەدات. ئاماژە بەوەشکراوە، کە پێشتر چەندین جار بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەبارەی دۆخی مەترسیداری ئەو کامپەی شاری حەسەکە هۆشداری بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوە و داوای لێکردوون هاوڵاتیەکانیان بگەڕێننەوە و بارگرانی سەر هەسەدە سووک بکەن. 
 
لای خۆشیەوە، عمران ریزا، هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی رابردووەوە 106 کەس لەنێو کامپی هۆڵدا کوژراون و تاوەکو دێت کەمپەکە مەترسیدارتر دەبێت و منداڵانی ناو کەمپەکە گیرۆدەی ژیانێکی بێ داهاتوو بوون.  
 
کامپی هۆل لە لایەن هەسەدەوە بەڕێوەدەبرێت و بڕیاربوو کامپێکی کاتی بێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی وڵاتان بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیەکانیان، کامپەکە بووەتە بارگرانییەکی درێژخایەن بەسەر شانی هەسەدە و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرەوە کە لە ئێستا نزیکەی 56 هەزار کەس لە کامپەکەدان و زۆربەیان هاوڵاتی سووری و عێراقین، کە هەموویان کەسوکاری چەکدارانی پێشووی داعشن.


AM:08:54:29/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو