شارەوانی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: جەژنانە نەدەن بە کۆمپانیاکانی پاکەرەوە


وێستگەنیوز_

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاگاداری دانیشتووانی سنورەکەی دەکاتەوە، کە بە ھیچ شێوەیەک لەژێر ھیچ ناوێکی (ھاوکاری و جەژنانە) دا ھیچ بڕە پارەیەک نەبەخشن بە کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک.

ئەمرۆ سێشەممە لەو بڵاوکراوەدا، ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پێناو ڕێگری کردنیش لەو کارە، داوا لە ھاوڵاتییان دەکەین ھەر حاڵەتێکیان بەدی کرد دەستبەجێ لەڕێگەی (پۆرتاڵی خزمەت)ەوە سەرۆکایەتیمان ئاگادار بکەنەوەو زانیاری تەواومان بدەنێ.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، ھاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بە ھیچ شێوەیەک لەژێر ھیچ ناوێکی (ھاوکاری و جەژنانە) دا ھیچ بڕە پارەیەک نەبەخشن بە کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لەبەرئەوەی بەپێی گرێبەستێک ئەرکیان دیاریکراوە و مافی کۆکردنەوەی داھاتیان نییە. لە پێناو ڕێگری کردنیش لەو کارە، داوا لە ھاوڵاتیان دەکەین ھەر حاڵەتێکیان بەدی کرد دەستبەجێ لەڕێگەی (پۆرتاڵی خزمەت)ەوە سەرۆکایەتیمان ئاگادار بکەنەوەو زانیاری تەواومان بدەنێ.

لینکی پۆڕتاڵی خزمەت:
Www.qmser.com

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی
٢٨\٦\٢٠٢٢


PM:09:18:28/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو