لە شارێکی ئوردن تانكه‌رێكی گازی ژه‌هراوی تەقییەوە.. هێزە ئەمنییەکان داوا دەکەن کەس نەیەتە دەرەوە
دیمەنێک لە تەقینەوەکە
وێستگەنیوز_
به‌هۆی ته‌قینی تانكه‌رێك له به‌نده‌ری شاری عه‌قه‌به له وڵاتی ئوردن، مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌واوی دانیشتوانی ئه‌و شاره دروستبووه و وێڕای لێدانی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه بۆ دانیشتوانی شاره‌كه، هێزه‌كانی پۆلیس هۆشدارییه‌كی به‌په‌له‌یان داوه‌ته خه‌ڵك و داوایان لێ ده‌كات، ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانیان دابخه‌ن و له ماڵه‌كانیان نه‌هێنه ده‌ره‌وه.
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كاتی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌ره‌كه‌ش له میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، كه ئه‌و تانكه‌ره له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر كه‌شتییه‌ك ده‌كه‌وێته خواره‌وه و تانكه‌ره‌كه ده‌ته‌قێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئوردنی "به‌ترا" بڵاویكرده‌وه، ناوه‌ندی نیشتمانی بۆ ئاسایش و ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كان داوای له دانیشتوانی عه‌قه‌به كردووه، قه‌ره‌باڵغی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كان دروست نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی فریاگوزاری بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخكه‌دا بكه‌ن، كه له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی ژه‌هراوی له به‌نده‌ری عه‌قه‌به هاتووه‌ته ئاراوه.
ناوه‌نده‌كه دووپاتیكرده‌وه، ئۆكسجینی پێویستییان له نه‌خۆشخانه‌كان له‌به‌رده‌سته و كارمه‌ندی ته‌ندروستی زیاتریش ده‌گوازنه‌وه نه‌خۆشخانه‌كانی سنووری ئه‌و شاره.
لای خۆشیه‌وه ئه‌مینداری گشتی شانشینی ئوردن رایگه‌یاند، تا ئێستا به‌هۆی دزه‌كردنی گازه‌كه، به‌لایه‌نی كه‌م 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 251ی دیكه‌ش به‌ر كاریگه‌ری گازه ژه‌هراوییه‌كه كه‌وتوون و دۆخی ته‌ندروستی ژماره‌یه‌كیان ناجێگیره.
گوته‌بێژی میدیایی به ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مینداری گشتی وتی، تا ئێستا پسپۆڕان و تیمه‌كانی تایبه‌ت به مادده مه‌ترسیداره‌كان له به‌رگری شارستانی خه‌ریكی گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویستن بۆ ئه‌و رووداوه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، ئه‌و گازه‌ی له‌ناو تانكه‌ره‌كه‌دا بوو، گازی "دوانه كلۆری شلكراو" بوو، كه به گازێكی قورس و ژه‌هراوی داده‌نرێت.
PM:08:19:27/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت