كۆمه‌ڵه‌ی‌ حه‌وت زێڕی‌ روسی‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات



وێستگه‌ نیوز-
حەوت ڕێککەوتن لەسەر قەدەغەی هەناردەکردنی زێڕی ڕوسی کە بە دووەم سەرچاوەی داهاتی ڕوسیا دادەنرێت لە پاش وزەی ئەو وڵاتەدا.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە قەدەغەی هەموو جموجوڵێکی ڕوسیا دەکەن لە بازاڕی‌ زێڕدا و لەو بارەیەشەوە قسەیان لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی کۆمەڵەی حەوت کردووە و ئەوانش ڕەزامەندیان لەسەر هەنگاوەکە دەربڕیوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، دابڕینی ڕوسیا لە بازاڕی زێڕی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت بەشێوەیەکی فراوان ئەو وڵاتە لە مامەڵەی زێڕ کەنارگیر دەکات لە جیهاندا.

هەناردەی زێڕ یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی داهاتی ڕوسیا، بە جۆرێک تەنها لە ساڵی رابردوودا ڕوسیا بە بەهای نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلار زێڕی هەناردەکردووە و گەورەترین کڕیارانی زێڕی ڕوسیش ئەوروپییەکانن.


AM:10:52:26/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت