لە کەلار ڕێژەی تووشبوانی کۆرۆنا زیادیکردووە

‌نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی تووشبوانی کۆرۆنا لە کەلار

وێستگەنیوز_

بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی کەلار دەڵێت، لە 10پشکنینی ڕۆژانەی گومانلێکراوان شەش کەسیان ئەنجامەکانیان دەردەکەوێ هەڵگری کۆرۆنا ڤایرۆسن.


دکتۆر. حارس محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی كەلار بە میدیایەکی خۆجێی ناوچەکەی وتووە، ئێستا ڕۆژانە بەردەوامن لە پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاوڵاتییان و لەم هەفتەیەدا حاڵەتەكانی توشبوون بەو پەتایەش زیادیكردووە، ئەوەش بەجۆریكە لەکۆی 10 كەس كە پشكنین دەكەن شەش كەسییان پشكنینەكانیان پۆزەتیڤ دەردەچێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کە سەرباری زیادبوونی توشبووانی كۆرۆنا ئێستا ڕۆژانە هاوڵاتییەكی زۆر سەردانی نەخۆشخانەی قەڵا دەكەن بەهۆی بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە و گومانەکان لەسەر بەربڵاووی پەتای کۆرۆنا.

دوێنێ، پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، دوو حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆلێرایان پشتڕاستکردووەتەوە، کە یەکێکیان لە بەغداد و حاڵەتەکەی دیکەش لە کەرکوک تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکراشیکرد، کۆی گشتی 15 حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆلێرا لە ھەموو عێراق، لە رێگەی پشکنینی تاقیگەییەوە پشتڕاستکراونەتەوە.

لای خۆشیەوە د.سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە ھەموو عێراق، بۆ 207 حاڵەت بەرزبوونەتەوە، کە نیوەی ئەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە و 35 تووشبوویش گیانیان لە دەستداوە.


AM:10:57:24/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو