تا ئێستا زیاتر له‌ 35 ملیار دینار بۆ كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم نێردراوه‌

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌نیوزـ

په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، تا ئێستا وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق زیاتر له‌ 35 ملیار دینار بۆ كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیاران ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم كراوه‌.

رێبوار ئه‌وره‌حمان، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "تا ئێستا ئەم بڕە پارانە بۆ هەریەک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نێردراون بەمەبەستی پێدانی شایستە داراییەکانی جوتیاران و کڕینەوەی گەنمی ئەمساڵ".

له‌ باره‌ی بڕی پاره‌وه‌ نووسیویه‌تی: "بۆ سلێمانی بڕی 16 ملیار دینار نێردراوه‌، بۆ هه‌ولێر 11 ملیار و 250 ملیۆن دینار،  بۆ دهۆک هه‌شت ملیار و 250 ملیۆن دینار ره‌وانه‌ كراوه‌".



AM:12:02:23/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت