ژنێک لە رووباری چۆماندا خنکا
وێستگهنیوزـ
بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، ژنێکی بە رەگەز عەرەب لە رووباری چۆماندا خنکاوە و تەرمەکەی دەرهێندراوە.
بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، رووداوەکە نزیک کاتژمێر شهش و 30 خولەکی ئێوارە روویداوە و لە رووباری چۆمان نزیک پردی حافیز بووە.
ئەوەش هاتووە، بەر لەوەی بەرگری شارستانی بگەن هاوڵاتیانی ناوچەکە تەرمی ژنەکەیان دەرهێناوەتەوە، کە بە رەگەز عەرەبە و تەمەنی 43 ساڵ بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، کە ئەو ژنە ناوی (فظا على ناصر) بووە و بە مەبەستی گەشت و سەیران رووی لە ناوچەکە کردبوو لەگەڵ کەس و کارەکەی.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەشەوە ئەوە هاتووە، کە منداڵەکەی کەوتووەتە ناو رووبارەکەوە، ئەویش بەمەبەستی رزگارکردنی بەدوایدا خۆی فرێداوەتە ئاوەکەوە، بەڵام خۆی خنکاوە و منداڵەکەشی رزگار کراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا حەوت هاوڵاتی لەرووبارەکانی سنوری سۆران خنکاون.
PM:11:15:22/06/2022
ئهم بابهته 2080
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت