ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید: باشترین بژاردە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌

‌ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید،

وێستگه‌نیوزـ

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، باشترین بژارده‌ بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای عیراق هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌.

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردووه‌: سبەینێ پێنجشەممە 23ی حوزه‌یرانی 2022، 73 پەرلەمانتاری جێگرەوە سوێندی یاسایی دەخۆن و بڕیار وایە پاش ئەوە رێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەت دەست پێبکات.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "بەبڕوای من هیچ حکومەتێک سەرکەوتوو نابێت لە غیابی رەوتی سەدر، بۆیه‌ پەرلەمان و حکومەتی ئایندەش شەرعیەتی 32٪ دەنگدەرانیان لەدەستداوە".

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، ئه‌وه‌شی وتووه‌: "باشترین و ساناترین و بێ کێشەترین چارەسەر ئەوەیە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەکانی هەوڵی هەمواری یاسای هەڵبژاردن بدەن لەبەر رۆشنایی راسپاردەی دادگای فیدڕاڵی و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێش وەخت بدرێت".



PM:10:09:22/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو