وێستگه‌نیوز زانیاری له باره‌ی ئازادكردنی پێنج چالاكوانه‌كه‌ی بادینان بڵاوده‌كاته‌وه
تیمی پارێزەرانی چالاکوانانی بادینان لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی هەرێم
وێستگهنیوزـ
به‌مه‌به‌ستی رێكاره‌كانی ئازادكردنی ده‌ستگیركراوانی بادینان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2022، تیمی پارێزه‌رانی ده‌ستگیركراوانی بادینان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی هه‌رێم كۆبوونه‌وه و سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانیش ده‌ڵێت، له نزیكتریندا كاتدا هه‌ر پێنج چالاكوانه‌كه ئازاد ده‌كرێن.
بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەران بۆ کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان بە وێستگەنیوزی راگەیاند: "ئەمڕۆ لەگەڵ عیسمەت ئەرگوشی، بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی کۆبوینەوە و لە کۆبونەوەکە باسمان لە دۆخی زیندانیانی بادینان کرد و رێکارەکانی دروستکردنی وەکالە و مامەڵەی کارمەندانی ئاسایش لەگەڵ تیمی پارێزەرانی بادینان کرد".
بەشدار حەسەن باسی له‌وه‌شكرد: دەبێت بەپێی یاسا ھەر کەسێک کە سزا دەدرێت دەبێت راستەوخۆ رەوانەی چاکسازی گەوران بکرێت، کە تا ئێستا نەیان ناردوە سەرپێچی یاسایە بەڵام ئەمرۆ بەرێوه‌بەری ئاسایشی گشتی ھەرێم بەڵێنیدا زیندانیەکان رەوانەی چاکسازی گەورانی ھەولێر بکات".
وتیشی: "تا زیندانیانی بادینان رەوانەی چاکسازی گەوران نەکرێن ئێمە ناتوانین رێکارەکانی ئازادکردنی مەرجداریان بۆ جێبەجێ بکەین، رێکارەکان چەند رۆژێکیان دەوێت دوای تەواو بوونی رێکارەکان پێنج دەستگیرکراوەکەی شیلادزێ ھەر پێنجیان ئازاد دەکرێن".
به‌شدار حه‌سه‌ن، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌پیچی زانیارییه‌كانیان، ئێستا هه‌ر پێنج چالاكوانه‌كه‌ی بادینان له چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێرن، وتیشی: "له سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 23ی حوزه‌یرانی 2022، ئێمه‌ش نووسراوی دادگا ده‌به‌ین بۆ سووككردنی سزاكانیان".
به وته‌ی به‌شدار حه‌سه‌ن، هه‌ركات رێكاره‌كانی دادگا ته‌واوكران چالاكوانه‌كانی بادینان به زووترین كات ئازاد ده‌كرێن.
كۆتایی مانگی شوباتی 2022، بە بڕیاری سەرۆکایەتی هەرێم ماوەی سزادانی پێنج چالاکوانە سزادراوەکەی بادینان هەریەکە لە شێروان شێروان، ئەیاز کەرەم، هاریوان عیسا، گوهدار حەمەئەمین و شڤان سەعید 60٪ کەمکرایەوە کە ماوەی حوکمەکەیان شەش ساڵ بوو بەم پێیەش بێت دەبێت به‌م نزیكانه هەر پێنج چالاکوانە سزادراوەکە ئازادبکرێن.
PM:09:46:22/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2848
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت