داوای لەناوبردنی 13 ھەزار چەکی ئەتۆمی دەکرێت


وێستگەنیوز_

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان داوای لەناوبردنی 13 ھەزار چەکی ئەتۆمی دەکات و دەڵێت، "دەبێت کۆتایی بەو چەکە بهێندرێت پێش ئەوەی جیهان لەناوبچێت."

ئەمرۆ چوارشەممە 22ـی 6ـی 2022، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لە پەیامێکدا بۆ کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی کە لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا دەستیپێکردووە جەختی کردەوە لەوەی، "چەکی ئەتۆمی بووەتە رێگر لەبەردەم چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگەی دانوستان وگفتوگۆ، داواشیکرد کۆتایی بەو چەکە بھێنرێت بەر لەوەی جیھان لەناو ببات."

هەروەها سەبارەت بە سەرهەڵدانی جەنگی ئەتۆمی وتی، "لەسایەی بوونی 13 ھەزار چەکی ئەتۆمی لە جیھاندا، سەرھەڵدانی جەنگی ئەتۆمی بۆتە یەکێک لە ئەگەرە بەھێزەکان بە تایبەت کە پشێوییە سیاسییەکان و نەمانی متمانە باڵی بەسەر جیھاندا کێشاوە."

لە کۆتاییشدا دەڵێت، "ناکرێت رێگە بدرێت چەکی ئەتۆمی ژیانی سەر گۆی زەوی رووبەرووی مەترسی بکاتەوە."


PM:12:06:22/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو