نرخی نەوت و زێڕ دابەزی


وێستگەنیوز_

بازاڕەکانی ئاسیا بە دابەزین کرانەوە. نرخی نەوت درێژەی بە دابەزینەکانی هەفتەی رابردووی دا و هەر بەرمیلێک بە سەرووی 110 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
ئەمرۆ چوارشەممە 22ـی 6ـی 2022، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوام نەبوو، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین و هەروەها نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابووریی جیهان، کە مەترسی بۆ بازاڕی نەوت دروستبووە.
 
بۆ ئەمرۆ نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 110 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێودەکرێت. هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 105 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەرچی نرخی زێرە، سەرەتای ئەم هەفتەیە بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 1846 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. بەڵام ئەمرۆ چوارشەممە نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 1829 دۆلار دابەزی.


AM:08:52:22/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت