سۆمۆ بەرزترین داهاتی لە مێژووی هەناردەکاریدا بەدەستهێنا

‌بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت

وێستگەنیوز_

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق-سۆمۆ ڕایگەیاند، بەرزترین داهاتیان لە مێژووی هەناردەكردنی نەوتی عێراقدا تۆمارکردووە و پێشبینیش دەكات، نرخی بەرمیلێك نەوت لە 115 دۆلاردا بمێنێتەوە تا كۆتایی ئەمساڵ.

محەمەد سەعدون، بەڕێوەبەری توێژینەوەی بەبازارکردن لە سۆمۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت، ئێمە لە چوارچێوەی نرخێکی بەرزدا بازارکردن لەنەوت دەکەین، هەروەها تا ئێستا بەرزترین داهاتمان بەدەستهێناوە لە مێژووی هەناردەی نەوتی عێراق، کە نزیکەی 11 ملیار دۆلار بووە لە مانگی ڕابردوودا و پێشبینی دەکەین، بەمجۆرە بەردەوامبێت.

لەبارەی پێشبینییەكانیانەوە بۆ نرخی نەوت، بەڕێوەبەری توێژینەوەی بەبازاڕکردن لە سۆمۆ وتی، ئاماژەکان نیشان دەدەن، کە نرخی نەوتی جیهانی ئەمساڵ لە 115 دۆلار دەمێنێتەوە، هه‌ندێك كۆمپانیاش پێشبینیان كردووه‌ نرخی بەرمیلێك نەوت بگاته‌ 150 دۆلار.


PM:05:00:21/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت