فرۆشی بانکی ناوەندی عیراق 250 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند


وێستگه‌نیوزـ

بۆ یەکەمجار فرۆشی بانکی نێودەوڵەتیی عيراق 250 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند و پسپۆڕێکی داراییش دەڵێت، هۆکارەکەی وەرزی حەج و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکە لە جیهاندا.


بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاندووە، بڕی 259 ملیۆن و 506 هەزار و 263 دۆلاری ئەمریکیان بە نرخی 1460 دینار بەرامبەر بە هەر دۆلارێک فرۆشتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، زۆرێک لە فرۆشەکان لەسەر شێوەی کرێدت و حەواڵە بوون کە بڕەکەی 201 ملیۆن و 956 هەزار و 263 دۆلارە و ئەوەشی ماوە بە شێوەی نەقدی بوون کە 57 ملیۆن و 550 هەزار دۆلارە.

هاوکات 32 بانک بۆ بەهێزکردنی سەرمایەکانیان لەدەروەی وڵات و 17 بانکیش بۆ جێبەجێکردنی داواکاریی پارەی نەقدی داواکرییان پێشکەشکردووە و 140 کۆمپانیاش نێوەدندگیرە.

ئەمە لە کاتێکدایە، پسپۆڕێکی دارایی ئاشکرایکردووە هۆکارەکەی بەرزبوونەوەی فرۆشی بانکی ناوەدندی، وەرزی حەج و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکە لە جیهاندا.


PM:03:50:20/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت