پارتەکەی ماکرۆن لە هەڵبژاردنی فەرەنسادا توشی شکست هات

‌ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا

وێستگه‌نیوزـ

هاوپەیمانی پێکەوە کە سەرۆکی فەڕەنسا سەرۆکایەتی دەکات لە دووەم خولی هەڵبژاردنی یاسادانانی فەرەنسادا کە دوێنێ بەڕێوەچوو، تووشی شکستێکی سیاسی قورس بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی حوزه‌یرانی 2022، وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بڵاوکردووە و تیایدا پارتەکەی ماکرۆن تووشی شکست بوو.

ئاماژەی بەوەشداوە هاوپەیمانی پێکەوە زۆرینەی پەرلەمانی فەرەنسای لەدەستدا بە بەدەستهێنانی 246 کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی 577 کورسی لە کۆتایی خولی دووەمی هەڵبژاردنی یاسادانان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاوپەیمانی چەپ کە چەند پارتێکی چەپی توند لەخۆدەگرێت، وەک حزبی سۆسیالیست، حزبی شیوعی و پارتی ژینگە بە سەرۆکایەتی ژان لوک مێلێنچۆن ئۆپۆزسیۆن 143 کورسی بەدەستهێناوە.

هاوکات هاوپەیمانی نیشتمانی راستڕەو بە سەرۆکایەتی مارین لی پێن سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی 89 کورسی، ئەمەش پێشکەوتنێکی مێژووییە بۆ گروپی راستڕەوی توندڕەو، چونکە لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە.

لایخۆشیەوە ئەلیزابێس بۆرن سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا پێیوابوو کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵایە مەترسیە بۆ سەر فەڕەنسا و داوای لە پارتەکەی مالرۆن کرد بە زووترین کات هاوپەیمانی پێکبهێنن.


AM:10:43:20/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو