كه‌سوكاری شیرین ئەبو عاقلە: شیرین بە فیشەکێک کوژراوە کە جگە لە ئیسرائیلییەکان لای کەس نییە

‌شیرین ئەبو عاقلە

وێستگەنیوز_

ئانتون ئەبو عاقلە، برای شیرین ئەبو عاقلەی خانمە پەیامنێری کەناڵى ئەلجەزیرە کە لە 11ی ئایاردا لە کەرتی خۆرئاوای داگیرکراو کوژرا، رایگەیاند، ''هەموو راپۆرت و بەڵگەکان بەو ئاڕاستەیەن کە ئەبو عاقلە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراوە''.


رۆژنامەنووسی فەڵەستینی شیرین ئەبو عاقلە کە لە میانی گواستنەوەی پێشهاتەکانی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچەی جەنینی کەرتی خۆرئاوا تەقەی لێکراو کوژرا، براکەی ئانتون بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.

ئانتون ئەبو عاقلە، باسی لەوە کرد کە وەک خانەوادەی شیرین ئەبو عاقلە تیشکیان خستووەتە سەر دادگای سزای نێودەوڵەتی کە چاودێری پرۆسەی لێکۆڵینەوە کوژرانی شیرین دەکات کە لەلایەن بەرپرسانی فەڵەستینەوە درێژەی هەیە و، رایگەیاند، ''ئەوەی ئێستا ئێمە پشتی پێ دەبەستین دادگای سزای نێودەوڵەتییە. ئێمەش هەنگاومان دەبێت لەبارەی تاوانی کوشتنەکە، بەڵام هێشتا زووە قسە لەسەر ئەوە بکرێت''.

ئەبو عاقلە ئەوەشی خستەڕوو کە کاریان کردووە بۆ ئەوەی لە زۆر ئاڕاستەوە جووڵە بکەن، سەبارەت بەو دیمەنەشی ئەلجەزیرە بڵاویکردەوە لەبارەی ئەو فیشەکەی بووە هۆی کوشتنی خوشکەکەی رایگەیاند: ''ئەوانەی بڵاوکرانەوە بەڵگەیەکی شەفاف و روونن، بە پشت بەستن بە ئەنجامەکانی پسپۆڕان و تاقیگەکان لەبارەی ئەو پشکنینەی لە سەر فیشەکەکە کراوە لەگەڵ توێکاری تەرمەکە،هەموو ئەوانە دەری دەخەن کە شیرین ئەبو عاقلە بە فیشەکێک کوژراوە کە جگە لە ئیسرائیلیەکان لای کەس نییە''.


PM:09:39:18/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت