یونس ڕاوی: یەکێتی مامەڵەیەکی زۆر هادئی ئەقڵانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکاندا دەکات


وێستگەنیوز_ لەنیا بەختیار

ڕاوژکارێکی بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، چاوەکان لەسەر ئەوەن کە بۆچی هاوپەیمانی سێ قۆڵی پێکەوە دەستلەکارکێشانەوەیان لە پەرلەمان پێشکەشنەکرد، ئاماژە بەوەشدەکات، " پرسیار ئەوەیە ئەی بۆچی لە حکومەت ناکشێنەوە".

یونس ڕاوی، راوێژکاری بافڵ تاڵەبانی ئەمرۆ شەممە لە کۆنگرەیەکدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو ئاماژەی بەوەشکرد، "دادگای فیدڕاڵی ئەمساڵ ئەرکی قورس دەبێت و کەیس و پرسیاری زۆری بۆ دەچێت تا بڕیاری یەکلاکەرەوەیان لەسەر بدات".


یونس ڕاوی ئەوەشی وت، یەکێتی مامەڵەیەکی زۆر هادئی ئەقڵانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکاندا دەکات، چاوەڕێی لایەنەکانی دیکەین بزانین هەڵوێستیان چۆندەبێت، ئایا سیاسەتی خۆیان دەگۆڕن یان وەکو جاران دەمێنن

باسیلەوەشکرد، "ئێمە لە بۆشایی دەستووریداین لایەنەکان لە عێراق لەسەر کار و کاردانەوە کاردەکەن". زانیار لەم کۆنگرە رۆژنامەوانییەدایە:



PM:09:02:18/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 4188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت