ئێران پشتڕاستی کردەوە.. بنکە ئەتۆمییەکان لە فراوانبوون دان


وێستگەنیوز_

ئێران پشتڕاستیکردەوە، دەستیکردووە بە فراوانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی و ڕایگەیاند، بە ئامانجی پاراستنیان ئەو کارە دەکات.

دوای ئەوەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، ئێران دەستیکردووە بە دروستکردنی چەند تونێلێکی ژێرزەمینی نوێ و بەربڵاو لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنز. بەھرۆز کەمالوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی پارستنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، دەستیان بە زیادکردنی ناوەندەکانی بەرھەمھێنانی سەنتەرفیوج کردووە.

وتیشی، ھەرچەندە ھیچ بەڵێننامەیەکیان لەسەر بڵاوکردنەوەی زانیاری لەو بارەیەوە نییە، بەڵام ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئاگاداری گواستنەوەی بەشێک لە چالاکییەکانی بنکەی ئەتۆمی کەرەجە بۆ نەتەنز.

ساڵی ڕابردوو، ناوەندی بەرھەمھێنانی سەنتەرفیوجی تێسای کەرەج بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج و دواتر ئێران، ئیسڕائیلی بە ئەنجامدانی ھێرشەکە تۆمەتبار کرد.



PM:04:38:18/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت