نرخی نەوت گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی لە چوار هەفتەی رابردوودا


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ شەممە 18ی حوزەیرانی 2022، بازاڕی نەوت لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بە ناجێگیری مایەوە و نەوتی برێنت کەمێک دابەزینی بەخۆوە بینیوە. نرخی ئۆنسەیەک زێڕیش بەراورد بە رۆژی رابردوو 10 دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینیوە.
 
ئەمرۆ شەممە 18ـی 6ـی 2022، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوام نەبوو، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین و هەروەها نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابووریی جیهان، کە مەترسی بۆ بازاڕی نەوت دروستبووە.
 
بۆ ئەمرۆ نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت  6 دۆلار و 69 سەنت دابەزی و بە 113 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێودەکرێت. هەروەها نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش 8 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی دابەزی و بە 109 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەرچی نرخی زێرە، بەرەبەیانی دوێنێ هەینی بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 1846 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. بەڵام ئەمرۆ شەممە نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 1841 دۆلار دابەزی.


AM:09:31:18/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو